Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:39

په‌روین بوڵدان: شنه‌ بای هه‌ده‌په‌ هه‌ڵیکردووه‌ و له‌ 24ـی حوزه‌یران له‌سه‌ر سندوقه‌کان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌: ده‌زانین هه‌موو كه‌س به‌ دڵ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌یه‌
په‌روین بوڵدان: شنه‌ بای هه‌ده‌په‌ هه‌ڵیكردووه‌ و له‌ 24ـی حوزه‌یران له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند: "ده‌زانین كه‌ هه‌موو كه‌س به‌ دڵ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌یه‌ و بای هه‌ده‌په‌ هه‌ڵیكردووه‌ و له‌ 24ـی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌". 

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی ئیسكه‌نده‌روون-ی پارێزگای هاتای بوڵدان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد. 

بوڵدان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ده‌په‌ وه‌ك خه‌ڵكی هاتای فره‌یی له‌خۆی گرتووه‌ و گوتی: "هه‌موو ره‌نگه‌كانی وڵات به‌ ئه‌رمه‌نی، سریانی، عه‌ره‌ب، تورك، كورد، عه‌له‌وی، سونییه‌وه‌ هه‌موو كه‌س پارتی دیموكراتی گه‌لان به‌ هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی ده‌زانن". 

بوڵدان به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه‌ تا قه‌ناعه‌ت به‌ خه‌ڵك بهێنن ده‌نگ بده‌ن به‌ هه‌ده‌په‌. 

گوتی: "هه‌وڵیش بده‌ن ئێمه‌ به‌ربه‌ست نه‌بڕین متمانه‌مان به‌ گه‌له‌كه‌مان و خه‌ڵكی ئه‌نتاكیایه‌، متمانه‌مان به‌و كورد، تورك، عه‌ره‌ب، عه‌له‌وی، ئه‌رمه‌نی و سریانیانه‌یه‌ كه‌ لێره‌ ده‌ژین، ده‌زانین كه‌ هه‌موو كه‌س به‌ دڵ له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په‌یه‌ و بای هه‌ده‌په‌ هه‌ڵیكردووه‌ و له‌ 24ـی حوزه‌یراندا له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌نگ ده‌داته‌وه‌"

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.