1--درۆزنی خه‌یاڵی: ئه‌م جۆره‌یان خه‌یاڵ و زمانی پاراوی به‌كار ده‌هێنێت هه‌ر له‌خۆیه‌وه شت دروست ده‌كات بۆ نموونه گه‌ر تۆ باسی هه‌رشتێك بكه‌ی ئه‌و شتێك له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه دروست ده‌كات و خۆشی ده‌كات به پاڵه‌وانی فلیمه‌كه بۆ هه‌موو شتێك سینارۆیهك دروست ده‌كات له‌م جۆره‌مان زۆر بۆ نموونه باسی به‌رپرسێك بكه ده‌ڵیت ها فلانۆك پێری به‌دوای ناردم نه‌چووم.یان باسی شوێنێكت بۆ ده‌كات له‌ژیانی سه‌ردانی نه‌كردووه.
2_درۆی تۆڵه‌كردن( انتقامی): زۆر جاركهسێك درۆ ده‌كات ڕقی له‌یه‌كێك ده‌بێته‌وه درۆیه‌كی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت تا توشی به‌ڵایه‌كی بكات به‌تایبه‌ت كه ئیره‌یی به‌رامبه‌ر كه‌سێك هه‌بێت سه‌د تۆمه‌تی بۆ دروست ده‌كات تا ڕێگه له‌پێشكه‌وتنی بگرێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌خۆی به‌توانا ترهیان هه‌وڵی شكاندنی ڕكابه‌ره‌كه‌ی ده‌دات.
3_درۆی ناچاری له‌ترسان یان له‌شه‌رمان: ئه‌و جۆره‌یان ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه درۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی لهسزایهك بپارێزێت یان كه‌تنێكی كردووه ناچارده‌بێت درۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌خۆی بكات. یانیش بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بێت بۆ نموونه خه‌ڵكانێك به‌ڕۆژو نین كاتێك لێیان ده‌پرسی ده‌ڵێ به‌ڵێ به‌ڕۆژووم یان كابرا نوێژ ناكات به‌ڵام هه‌ندێك جار بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زار نه‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ست ده‌كات به‌نوێژ كردن.
4_درۆی خۆده‌رخستن: ئه‌و جۆره هه‌ست به‌نه‌قس كه‌م كورتی ده‌كه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌درۆكردن خۆیان جوان بكه‌ن یان به‌شێوه‌یه‌كی گرنگ خۆیان نیشان بده‌ن .
5_درۆی عنادی ئه‌وانه هه‌ست به‌خۆشی ده‌كه‌ن كاتێك باسی ده‌سه‌ڵات ده‌كات هه‌موو كات درۆ ده‌كات وای پیشان ده‌دات كه‌دژی ده‌سه‌لاته هه‌وموو كات له‌هه‌موو شتێك معارزن ئه‌وانه له‌پێناوه‌دا زۆر شت هه‌ڵده‌به‌ستن و ئه‌و جۆره‌ش به‌درۆ كردن له‌سه‌ر حیسابی ده‌سه‌ڵات خۆیان به‌پاڵه‌وان نیشان ده‌ده‌ن مه‌به‌ستیش له‌مه به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی مادی یان مه‌عنه‌ویه.
6_درۆی نه‌خۆشی ودرێژخایه‌ن: ئه‌وه‌یان ناتوانێت خۆی بگرێت درۆ كردن بۆته نه‌خۆشی ناتوانێت درۆ نه‌كات زۆر جار به‌بێ وویستی خۆی درۆ ده‌كات ناتوانێت كۆنتڕۆلی خۆی بكات ئه‌م جۆره‌یان نه‌خۆشن پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌رونی هه‌یه
7-درۆی ڕازی كردن: واته ڕازی كردنی سه‌رووی خۆی ئه‌وه‌یان زیاتر به‌كار ده‌هێنرێت بۆ ڕازی كردنی به‌رپرسه‌كه‌ی به‌رده‌وام به‌شان و باڵی دههڵدهڵێت ئه‌وه‌یان ده‌چێته خانه ماستاو ساردكردنه‌وه زۆر جار ئه‌وه‌نده به‌شان و باڵی كه‌سێك دهدهڵێیت كابرا شه‌رمه‌زار ده‌بێت یان هه‌ندێك جار كابرا باوه‌ڕ ده‌كات كه‌سایه‌تی خۆی بزر ده‌كات ئه‌وه‌ش بێ گومان بۆ ڕازی كردنی سه‌روی خۆیه‌یه‌تی یان هه‌وڵ ده‌دات شتێك به‌ده‌ست بێنێت.
له‌وانه جۆری تریش هه‌بێت وه‌ك درۆی مهسلحهت و درۆی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن درۆی عاشقان وجۆری تریش كه‌من ئاماژه‌م پێ نه‌كردبێت له‌گه‌ڵ ڕێزم.
ن/ مامۆستا ئازاد ئیسماعیل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.