په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری پێی راگه‌یاندین كه كاتژمێر 30:-4 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌گه‌ره‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوكـ نزیكـ مزگه‌وتی (عومه‌ری كوڕی خه‌تاب) 6 چه‌كداری ده‌مامكدار كه‌به‌زمانی كوردی قسه‌یان كردووه، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێكی كوردی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ناوی (بێستون) ویستویانه ئۆتۆمبێلی ماڵه‌كه بدزن، به‌ڵام دوای ئاشكرا بوونیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه ودزهكان خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یان بریندار كردووه و به‌ته‌قه كردنه‌وه هه‌ڵهاتوون.
په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: دواتر چه‌كداره‌كان له‌سه‌ر دوو سایدی (شۆرجه - په‌نجا عه‌لی) له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌زه‌بری چهكـ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (كیای فاڕه - ڕه‌نگـ ڕساسیان) لههاووڵاتییهكـ دزیوه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رایانكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.