Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:42

سوپاس و پێزانین لە بنەماڵەی مامۆستا سوهێل تاهیرەوە

سوپاسی خزم و دۆستان دەكات
سوپاس و پێزانین لە بنەماڵەی مامۆستا سوهێل تاهیرەوە
کوردستان TV
100%

بەناوی بنەماڵەكەمانەوە پڕ بە دڵ سوپاسی خزم ودۆستان و هەموو ئەو خوشك وبرایانە دەكەین كە بەشداریان لە ناشتن و پرسەی خوالێخۆشبوو مامۆستای خانەنشینكراو (تاهیر عەبدولڵا )كرد  خەم و ئازاریان سوك كردین.
 
سوپاسی تایبەت بۆ مەكتەبی سەرۆك بارزانی بۆ ناردنی پرسە نامەیەك و ئاڕاستەكردنی سەرەخۆشی و دڵنەوایی بۆ ئێمەو خانەوادەو تەواوی كەسوكاری خوالێخۆشبوو . 

سوپاسی تایبەت بۆ نوێنەری بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریكردنی لە پرسەی باوكی خوالێخۆشبووم . 

سوپاسی وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێرو و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەك لەپەرلەمانتارانی پەرلەمانی كوردستان دەكەین كە لە پرسەدا هاوبەشی خەممان بوون، سوپاسی تایبەت بۆ دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ناردنی بروسكەو ئامادەبوون لە پرسەدا .

سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی دەزگای سەتەلایتی كوردستان و تەواوی كارمەندانی هاوكارم دەكەم كە تێكڕایان لەگەڵمان وەستان و لە خەمی ئێمەیان سووك كرد .

سوپاس بۆ ناوچەی رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەمیشە پشتیوانی هەڤاڵانی بووە و بەشداربوون لە مەڕاسیمی پرسەدا . 

سوپاس بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و تەواوی پەروەرده‌كاران لە بەرێوەبەرانی پەروەردەو سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران .

سوپاس بۆ بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، سوپاس بۆ كارمەندانی تەندروستی كە بەردەوام لەگەڵمان بوون .  

سوپاس بۆ وەرزشوانانی هەولێر و هاورێیانی باوكی خوالێخۆشبووم كە لە شەستەكانی سەدەی رابردوو ئەستێرەیەكی تۆپی پێی یانەی بروسك و هەولێر بوو .

سوپاس بۆ تەواوی خەلَكی هەولێر و تەواوی رێكخراو و سەندیكاكان بۆ بەشداربوونیان لە پرسەكە . 

خوای گەورە پاداشتی خێرو چاكەو ماندووبوونتان بداتەوە و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات .


سوهێل تاهیر عەبدولڵا 
لەجیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو 
12/6/2018

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.