ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق رایگه‌یاند، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ كه‌س ده‌ركردووه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌در كه ھه‌فته‌ی رابردوو روویدا و به ھۆیه‌وه ٢٠ كه‌س كوژران.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو قوتابخانه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌در رۆژھه‌ڵاتی به‌غدا روویدا و به ھۆیه‌وه ٢٠ كه‌س كوژران و ٧٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار رایگه‌یاندووه كه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان رێوشوێنی یاسایی گونجاوی تایبه‌ت به رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌در گرته‌به‌ر و تا دوێنێ سێشه‌ممه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ٢٠ كه‌س ده‌ركردووه به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه.
عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كردووه كه ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری دادگاكانی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به پێی ده‌ستوور كاره‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ھه‌روه‌ھا ده‌زگا و دادگاكانی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی پێویستیان به ئاراسته‌كردن و رێنمایی ھیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه تا ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، چونكه ئه‌وان به‌پێی ده‌ستوور سه‌ربه‌خۆن و سه‌ربه ھیچ لایه‌نێك نیین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.