Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 05:36

تەواوبوونی پرۆژەکانی ئاو له‌ ئێران مەترسی لەسەر سێکتەری ئاوی کوردستان دروست دەکات

بەنداوەکانى ھەرێمی کوردستان پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە
تەواوبوونی پرۆژەکانی ئاو له‌ ئێران مەترسی لەسەر سێکتەری ئاوی كوردستان دروست دەکات
کوردستان TV
#7 #8
100%

ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،"رایده‌گه‌یه‌نێت: تەواوبوونی پڕۆژەکانی ئاو له‌ ئێران کاریگەریی زۆر نەرێنی لەسەر سێکتەری ئاو دەبێت له‌ هه‌رێمی كوردستان. 

ده‌شڵێت لە ھەرێمی کوردستاندا 15 بەنداو ھەیە،  توانای گلدانەوەی 10 ملیار مەترسێجا ئاو هەیە، بەڵام بەنداوەکان پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بەهۆی قەیرانی داراییشەوە، نه‌تواندراوه‌ ئه‌و كاره‌ بكرێت. 

بەھۆی ئەوەی بەنداوی دەربەندیخان دەکەوێتە سەر رووباڕی سیروان و لە دیوی ئێرانیش ژمارەیەک پڕۆژە لەسەر ئەو رووبارە دروستکراوە کە بریتیین لە زیاتر لە 30 بەنداو و دوو تونێڵ و چوار وێستگەی کارەبا، بەم ھۆیەوە مەترسی کەمبوونەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان دەکرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھۆشداری دەدات و دەڵێت ئەمە کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە، ئەگەر ئێران ئەو تونێڵانەی گواستنەوەی ئاو بەکار بهێنێت ئەوا ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار مەترسێجا ئاو لە رووباری سیروان و یەک ملیار مەترسێجا لە زێی بچووک ئاو کەم دەکات و بە جۆرێک نزیکەی سەدا 70ی ئاوەکە کەم دەکات".

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.