١٥ چه‌كداری كه ھه‌وڵیاندابوو سێ ئۆتۆمبێلی ھه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ببنه ناو پارێزگای زیقاره‌وه له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران.
نه‌قیب محه‌مه‌د نایف ئه‌فسه‌ر له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رافیدێن، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: به پێی زانیارییه ھه‌واڵگرییه‌كان، ١٥ چه‌كدار له سووریا و له رێگه‌ی به‌غداوه ھه‌وڵیاندابوو سێ ئۆتۆمبێلی ھه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ببنه ناو پارێزگای زیقاره‌وه.
محه‌مه‌د نایف راشیگه‌یاند كه ھه‌ر پشت به‌ستن به زانیارییه‌كان، ھێزێكی ھاوبه‌شی دژه تیرۆر و ھه‌واڵگری له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌روازه‌ی پارێزگای زیقار بۆسه‌یان بۆ چه‌كدارانه دانا و توانیان ١٥ چه‌كداره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن.
نه‌قیب محه‌مه‌د نایف باسی له‌وه‌شكرد كه ھێزه عێراقییه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌منیانه‌شدا گرتووه كه چه‌كداره‌كه‌یان ھه‌وڵیاندابوو بیانبه‌نه ناو پارێزگای زیقاره‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ھێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه، ١٥ چه‌كداره‌كه‌یان ره‌وانه‌ی بنكه‌یه‌كی ئه‌منی كردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.