جەعفەر موسەوی، گوتەبێژی موقتەدا سەدر، رێبەر رەوتی سەدر لە بەیاننامەیەمەکدا رایگەیاند" دەرگایان واڵایە بۆ کورد و هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بۆ ئەوەی بێنە نێو ئەو هاوپەیمانێتییە نوێیەكهى سائیروون و فەتح.
موسەوی وتیشى" رێککەوتنی پێشووتریان لەگەڵ رەوتی حیکمە، بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم و وەتەنییە، بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەللاوی هەیە.
شەوی رابردووش پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پێشوازییان لە هاوپەیمانێتییەکەی فەتح و سائیروون کرد و بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" ناویانبرد.
هاوکات ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژى لیستى فەتح ڕایگەیاندووە، لەگەڵ سائیرون ڕێککەتووین لەسەر بەرنامەیەکى حکومی بۆ کۆتایهێنان بە کێشەکانى عێراق و دروستکردنى حکومەتێکى خزمەتگوزار.
پێشتریش هەریەک لە لیستەکانی سائیرون و وەتەنییە و حیکمە، کە موقتەدا سەدر و ئەیاد عەلاوی و عەمار حەکیم سەرۆکایەتییان دەکەن، هاوپەیمانێتییەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، هاوپەیمانی سائیروون بە بەدەستهێنانی 54 کورسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. هاوپەیمانی فەتح بە 47 کورسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.