Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:19

ترەمپ: ئەمشەو بە ئارامی بخەون

چیتر هەڕەشەی ئەتۆمیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە
کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە.

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە لووتکە مێژووییەکەی سینگاپور، دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە ئەمریکا و لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەی بڵاوکردەوە.

ترەمپ رایگەیاندووە چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە. کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون تاقیکردنەوەیەکی سەرنجراکێش و ئێجگار ئەرێنی بوو. کۆریای باکوور توانایەکی گەورەی هەیە لە ئایندەدا.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکی تردا نووسیویەتی، پێش ئەوەی ببمە سەرۆک خەڵکی پێیان وابوو کە لەگەڵ کۆریای باکور دەچینە جەنگەوە، سەرۆک ئۆباما وتی کە کۆریای باکور گەورەترین و مەترسیدارترین کێشەیە، بەڵام چیتر بەو شێوەیە نییە و ئەمشەو بە ئارامی بخەون.

شایەنی باسە ڕۆژی ڕابردوو هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکور لە هۆتێل کاپێلا لە دوورگەی سانتۆسا لە سەنگاپورە کۆبوونەوەیەکی مێژووییان ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا یاداشتێکی گشتگیری هاوبەشیان واژۆکرد، بە وتەی سەرۆکی ئەمریکاش، لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.