له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی قاره‌مانێتی یه‌كه‌م پێشمه‌رگه و شه‌هیدی ژنی كوردستان " مارگرێت جۆرج "، ماوه‌ی 2 رۆژه تیمێكی هونه‌ری خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كلیپێكی گۆرانین .
هونه‌رمه‌ند " ئه‌دیب چلكی " كه هۆنراوه و ئاوازی كلیپه‌كه‌ی ئاماده‌كردووه ، ئاشكرایده‌كات به یارمه‌تی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له ناحیه‌ی كانی ماسی ئه‌م شوێنه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید " مارگرێت " تێیدا ژیاوه ،وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه ده‌ستی پێكردووه و " یارا میرانی " رۆڵی مارگرێت له كلیپه‌كه ده‌بینێت و هه‌ژار دهۆكی به ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ری هه‌ڵساوه .
جێی باسه مارگرێت یه‌كه‌م ژن بوو له سه‌ره‌تای شۆرشی ئه‌یلول چووه نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و دواتر له 26ی كانونی دووه‌می ساڵی 1969 شه‌هید كرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.