Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:31

به‌هۆی لافاوه‌وەدایکێک و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ماڵه‌وه‌ گیریان خواردبوو
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی بارینی باو بۆرانێكی به‌هێز و دروست بوونی لافاو له‌ شاری مه‌ره‌شی وڵاتی توركیا دایكێك و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.

باو بۆرانێكی به‌هێز باڵی به‌سه‌ر شاری مه‌ره‌ش داگرت و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ناوه‌ندی شاری مه‌ره‌ش لافاو دروست بوو.

به‌هۆی رووداوه‌كه‌ش دایكێك و دوو منداڵ كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ گیریان خواردبوو، به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیان ژێر ئاو كه‌وتن و گیانیان له‌ده‌ستدا.

جگه‌ له‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ چه‌ندین زیانی ماددی به‌ر شاره‌كه‌ كه‌وتووه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.