سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حكومه‌تى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ، حکومەتی ئێستای عێراق له‌كاتی خۆیدا پابه‌نده به‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ، له‌هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه ده‌درێت به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هاوشێوه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌راستى عێراقن .
سه‌عد حه‌دیسى ڕاشیده‌گه‌ینێت ، پرۆسه‌ى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بەپێی ئەو رێککەوتنە بەڕێوەدەچێت كه‌له‌نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و كوردستان ئه‌نجام دراوه
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند زانیاریم نییە لەبارەی ئەوەی حکومەتی نوێى عێراق ، مووچە دەنێرێت یاخود نا، ئەوە پرسێکی تایبەت بە حکومەتی داهاتووی عیراق
سه‌عد حه‌دیسى بێ ئاگای خۆى له‌وه‌نیشاندا كه‌هه‌واڵى له‌وجۆره هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى لەدوای کۆتاییهاتنی حكومه‌تى ئێستای عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادی ، بەغدا ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەگرێت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.