بهتۆمهتی سوتاندنی سندوقهكانی دهنگدان له بهغدای پایتهخت ئهنجومهنی دادوهریی عیراق له دادگای رهسافه فهرمانی دهستگیركردنی بۆ 17 كهس دهركرد كه تائێستا 9 لهو تۆمهتبارانه دهستگیراكراون.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق ڕایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی ڕەسافە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 17 كەس دەركردووە كە گومانیان لێدەكرێـت دەستیان لە سوتاندنی ئامێر و سندوقەكانی دەنگدانی كۆمیسیۆندا هەبوبێت.
لە كۆی ئەو 17 كەسە، تاوەكو ئێستا 9 كەسیان دەستگیركراون، ئەمەش لەكاتێكدا كە پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتاری هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاندبوو بەپێی لێكۆڵینەوەكان، سوتانی كۆگاكەی كۆمیسیۆن لە بەری رەسافەی بەغدا، بەدەستی ئەنقەست بووە.
یەك شەممەی رابردوو، لەنێو گەنجینەكانی هەڵگرتنی مەوادی خۆراكی لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت ئاگرێك كەوتەوە، لیژنەی ئەمنیش لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا باسی لەوەكردبوو، كە ئامانج لە ئاگرەكە، سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدان بووە.
رۆژی 10ی حوزەیران لە کۆگایەکی گەورەی کۆمسیۆن لە بەشی رەسافە لەبەغدای پایتەخت ئاگرێکی گەورە کەوتەوەو زیانێکی زۆری گەیاند بەو کۆگایەی کۆمسیۆن، هەر ئەم رووداوەش بووە مایەی توندبوونەوەی کێشەکانی نێو لایەنە سیاسیەکان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.