Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 17:34

عه‌بادی: داوای کۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەکانی ده‌کات

به‌بۆنه‌ى جه‌ژن په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%


سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای كۆبوونەوەی فراوانی لایەنە سیاسییەكانی كرد بۆ ئەوەی وڵات بەپێی دەستوور بەڕێوە ببرێت.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، داوا ده‌كات لایه‌نه‌كان له‌دوای جه‌ژن له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا كۆببنه‌وه‌ و ده‌ست بخه‌نه‌ ناو ده‌ستی یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق ڕزگار بكه‌ن و ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی له‌سه‌ر ڕۆشنایی یاسا و ده‌ستور، به‌ڕێوه‌ ببرێت، جه‌ختیشی‌ له‌ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و له‌ناوبردنی موحاسه‌سه‌ی ته‌سك كردۆته‌وه‌.

عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له‌ په‌یامێكیدا، دواى جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، داوا ده‌كات، دیدارى به‌رپرسانه‌ و له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانى له‌سه‌ر ڕۆشنایی یاسا و ده‌ستوور، به‌ڕێوه‌ ببرێت.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، هاتووه‌ ده‌بێت نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و له‌ناوبردنى موحاسه‌سه‌ى ته‌سك، ئامانجی سه‌ره‌كی بێت.

په‌یامه‌كه‌ی‌ عه‌بادی‌ له‌ كاتێكدایه‌ مانگێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراقدا تێپه‌ڕی‌، به‌ڵام تائێستا لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی‌ كۆتایی‌ بۆ دروستكردنی‌ حكومه‌تی‌ عیراق، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی‌ 30ی‌ ئه‌م مانگه‌ ماوه‌ی‌ یاسایی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌مان كۆتایی‌ دێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.