Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:34

به‌شار ئه‌سه‌د: پەیوەندیمان لەگەڵ تاران ستراتیژییە

پێویستیان بە بوونی هێزەکانی ئێران لە سوریا دەبێت
کوردستان TV
100%


سەرۆکی سووریا رایگەیاند، بوونی ئێران لە سووریا چ لە باکوور یان باشوور بێت دانوستاندنی لەبارەوە ناکرێت و پەیوەندیشیان لەگەڵ تاران ستراتیژییە.

سەرۆکی سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عالەمی نزیک لە ئێران، بەشار ئەسەد رایگەیاند حکومەتی سووریا هەژموونی ئەمریکا لە سووریا قبوڵناکات. حەوت ساڵیشە شەڕ بۆ ئەوە دەکەن سەربەخۆیی سووریا بپارێزن.

جەنگی سوریا دوورودرێژ و بەردەوامی هەیە، لەبەر ئەوە تا ماوەیەکی زۆر پێویستیان بە بوونی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سوریا دەبێت .

هەروەها ڕاشیگەیاند: دۆخی باشووری سوریا تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە کە لە ڕێگەی دانوستانەوە یان بە ڕێگەی سەربازی چارەسەردەکرێت.

هۆشداریشیدا دیمەشق دەرفەتێک دەداتە پڕۆسەی سیاسی و ئەگەر شکستی هێنا ئەوا بە زەبری هێز ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکان ئۆپۆزسیۆن لە باشووری وڵاتەکە کۆنتڕۆڵدەکەنەوە.

باشووری سوریا هاوسنورە لەگەڵ ئوردن و بەرزاییەکانی جۆلان کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدایە، تا ئێستا لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندایە و لەماوەی ڕابردووشدا هێزەکانی سوپا بە پشتیوانی ئاسمانی ڕوسیا و هێزی چەکداری سەر بە ئێران ناوچەیەکی فراوانیان لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.

واشنتۆن و ئیسرائیلیش چەند جارێک نیگەرانی خۆیان دەربارەی بوونی هێزەکانی ئێران لەو ناوچەیە دەربڕیووە و داوای کشانەوەی ئەو هێزانە لە باشووری سوریا دەکەن.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.