وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند: وڵاتەکەی بە بیانووی شەڕی تیرۆر بە بێ مۆڵەت وەرگرتن ناچێتە خاکی هیچ وڵاتێکەوە تا ئێستاش هیچ رێکكەوتنێکمان نیە لەگەڵ تورکیادا بۆ هێرشکردنەسەر پەکەکە.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری تەنسیمی ئێرانی ئەبو فەزڵ، شکارچی وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەرسوڕمانی خۆی نیشاندا لە وتەکانی چەند رۆژی رابردووی وەزیری بەرگری تورکیا و رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ پارێزگاری هەرجۆرە داواکاریەکی شەڕی دژی تیرۆرستی لە هەمانکاتدا لەشکرکێشی بۆ وڵاتێکی دراوسێ بە بێ مۆڵەت بە نایاسایی ناودەبات و رێگەش نادات هیچ وڵاتێک لە خاکی ئێرانەوە هیچ جۆرە هێرشکردنێک ڕووبدات تەنانەت ئەگەر شەڕ دژ بە تیرۆریش بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە 40 ساڵی رابردوودا زۆرترین جار رووبەرووی شەڕی تیرۆر بووەتەوە، بەڵام ئەم رێگایە بە دروست نازانێت خاکی وڵاتی دراوسێ بەکاربهێنێت بە بیانووی شەڕی تیرۆر.
لە چەند رۆژی رابردوودا نورەدین جانکیلی، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، رەزامەندی هەریەک لە عیراق و ئێرانیان وەرگرتووە بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە لە چیاکانی قەندیل لە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.