رێكخراوی Nekton” " ی به‌ریتانی كه تایبه‌ته به كاری دۆزینه‌وه‌ی ئۆقیانوسه‌كان ، له نزیك سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ناوچه‌یه‌كی نه‌زاندراویان ئاشكراكردووه كه ژماره‌یه‌كی زۆر زینده‌وه‌ری ده‌ریایی تێدایه كه تا ئێستا نه‌بینراون .
ئه‌م رێكخراوه به هاوكاری زانایانی بواری ده‌ریاناسی له زانكۆی ئۆكسفۆرد ، له ناوچه‌ی شه‌به‌نگی نه‌زانراو و له قۆلایی هه‌زار پێ له ژێر رووی ئۆقیانووسه‌وه و له ده‌وری به‌رمۆدا ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر له 100 جۆر زینده‌ور ده‌بن ، وه‌كو پووله‌كه‌داره‌كان و چه‌ندین جۆری قه‌وزه‌ی نوێ و خه‌له‌ندی شیلانه‌یی ره‌ش كه به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 مه‌تر ده‌بێت .
نزیكه‌ی 80 زانا له 12 په‌یمانگای لێكۆلینه‌وه‌ی ده‌ریایی له‌م كاره‌دا به‌شداریان كردووه و كه له ئه‌نجامدا دارستانێكی قەوزەییان لەسەر لوتكەی چیایەك لەژێر ئاوەكەدا دۆزییەوە كە لە (24) كیلۆمەتری كەنارەكانی بەرمۆدا دا بوو، هەروەها چەندین مۆڵگەی خەلەندی شیلانەیی و قرژاڵی زەردو ماسی زەردی پەمەیی باویان لەو ئاوەدا دۆزییەوە، ئەمە جگە لە هەندێك زیندەوەر كە بۆ یەكەمین جار بوو زاناكان لەو جۆرە زیندەوەرانە ببینن .
ئه‌م زانا و پسپۆرانه به نیازن له كۆتایی ئه‌مساڵدا لێكۆڵینەوەیەكی لەو جۆرە بۆ ئۆقیانووسی هیندی بكەن و كاری پشكنین بۆ ژێر دەریاكانی دەوروبەری دوورگەكانی ماڵدیڤ و مۆریشیۆس و سیشێل و ئیندمان و سۆمەترە بكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.