Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 19:34

کارکردنی فرنه‌ مایکرۆ وه‌یڤییه‌کان

ئه‌م شه‌پۆلانه‌ راسته‌وخۆ كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ردیله‌كانی خواردنه‌كه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌و شه‌پۆله‌ مایكرۆیانه‌ی كه‌ گه‌رمی ناو ئه‌م جۆره‌ فرنانه‌ دابین ده‌كه‌ن ،له‌ شه‌پۆلی كارۆموگناتیسی پێكدێن .

ئه‌م شه‌پۆلانه‌ راسته‌وخۆ كار ده‌كه‌نه‌ سه‌ر گه‌ردیله‌كانی خواردنه‌كه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی نێوان گه‌رده‌ جولاوه‌كان خوارده‌مه‌نییه‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا گه‌رم ده‌بێته‌وه‌ و ئاماده‌ ده‌بێت .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ فرنی كاره‌باییدا یان ئاو یان رۆنی خواردنه‌كه‌ گه‌رمییه‌كه‌ هه‌ڵده‌مژیت ، ئه‌وا خواردنه‌كه‌ دره‌نگتر پێده‌گات ،شه‌پۆله‌ مایكرۆییه‌كان ناتوانن به‌ ناو كانزادا تێپه‌ر ببن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌م جۆره‌ فرنانه‌دا ته‌نیا قاپی شوشه‌ و پلاستیك به‌ كاربهێنرێت .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌پۆله‌ مایكرۆییه‌كان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر زیان به‌خشن ،هه‌ر بۆیه‌ نابێت بوار به‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شه‌پۆلانه‌ بدرێت ،ئه‌مه‌ش به‌ داخستنی ته‌واوه‌تی ده‌رگای فرنه‌كه‌ ده‌بێت له‌ كاتی كارپێكردندا .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.