ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئومێده‌ورام به پێكه‌وه‌سازانی نێوان پارته نیشتمانپه‌وه‌ره‌كانی كوردستان، به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سروشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بێنن.
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵیس و موسڵمانان ده‌كه‌م.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆڵیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م .
له‌خوای گه‌وره داواكارم ڕۆژو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌هه‌موو موسڵمانان قبوڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه بێ به‌رانبه‌ر به گیانی خۆیان به‌رگری له خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه هانده‌ر بێت بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دیبهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه سه‌ربخه‌ین.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.