وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان له راگهیندراوێكدا، ئاشكراى كرد، كه لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمریکا و به هاوكارى فڕۆکەی بێفڕۆکهوان، مەلا فەزلوڵڵا، رێبەری بززوتنهوهى تاڵیبان له پاکستان کوژرا.
هاوکات هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، ئەوان رۆژی 13ـی حوزەیران لە ویلایەتی کەنر لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لە نزیک سنوورەکانی پاکستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان ئەنجامداوە.
هێزەکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە داوە کە لەم هێرشە ئاسمانییانەدا یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی 'گرووپێکی تیرۆریستی' کوژراوە.
ساڵی 2013 و دوای کوژرانی حەکمیوڵڵا مەحسودی، رێبەری ئەوکاتی تاڵیبانی پاکستان لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا، مەلا فەزلوڵڵا بووە رێبەری تاڵیبانی پاکستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.