لێژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی دیاله رایده‌ده‌گێنێت، له ئۆپه‌راسیۆنێكی حه‌شدی شه‌عبی له وادی سیلاب چوار چه‌كداری داعش كوژران و چه‌كداریكی حه‌شدی شه‌عبیش كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سادق حوسه‌ینی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی دیاله به سۆمه‌رییه‌ی نیوزی راگه‌یاندووه،له ئۆپراسیۆنێكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له وادی سیلاب چوار چه‌كداری داعش كوژران و له ئاكامیشدا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه‌و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
هه‌روه‌ها گوتی ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ نه‌هێشتنی خانه نووستووه‌كانی داعش بووه له ناوچه‌كه‌دا.
كوژرانی چه‌كداره‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدا بووه كه چه‌كدارانی داعش له وادی سیلاب هێرشیان كرده سه‌ر مه‌فرزه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه و هاوكاتیش چه‌كدارێكی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشه‌كه‌دا بریندار بووه.
چه‌كداره كوژراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناوی قه‌حتان عدوان ه‌و سه‌ر به فه‌وجی 3ـی لیوای 110ی میلیشیا شیعه‌كانه .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.