Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:31

حه‌سه‌ن ڕۆحانى له‌هه‌ژمارى خۆی له‌توێته‌ر به‌م شێوه‌یه‌ خۆشحاڵى خۆی ده‌ڕده‌بڕێت له‌براوه‌بوونى ئێران له‌به‌رامبه‌ر مه‌غریب

له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى 15 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م له‌جامى جیهانى 2018 له‌وڵاتى رووسیا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئێران و مه‌غریب رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ ،  ئێران له‌یاریه‌كه‌دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر مه‌غریب به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر  ، گۆڵەکەش لە خولەکی ٩٥ عەزیز بوهدزی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى مه‌غریب  بە هەڵە لە خۆیان تۆماری کرد.

دوای براوه‌بوونى یاریه‌كه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌وێنه‌یه‌كدا كه‌له‌ هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له‌توێته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ،  خۆشحاڵى خۆی به‌سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌رده‌بڕێت كه‌توانیان له‌یه‌كه‌م یاری سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنن . 

ریزبەندی ھەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی دووەم 
١ - ئێران ٣ خاڵ 
٢ - پوروتوگال ١ خاڵ
٣ - ئیسپانیا ١ خاڵ
٤ - مەغریب ٠ خاڵ


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.