ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 15ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى كۆمه‌له‌ى دووه‌م له‌جامى جیهانى 2018 كهلهوڵاتى روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و پورتوگال رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه .
ئه‌نجامى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌یه‌كسان بوون به‌سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌یاریه‌كه‌دا ڕۆناڵدۆى پورتوگالى توانى هاتریك تۆمار بكات ئاستێكى به‌رز نیشان بدات ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو له‌وه‌ى بتوانێ سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا تۆمار بكات ، دوای یاریه‌كه‌ش به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه ده‌ست نیشانكرا .
له‌دوای یاریه‌كه رۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند ، ئەنجامی یەکسان بوونمان له‌گه‌ل ئیسپانیا ئەنجامێکی دادپه‌روه‌رانه بوو ، ئیسپانیا یەکێکە لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھانه ، بەڵام ئێمەش لهرووبهرووبونهوهمان له‌گه‌ڵیان بڕوامان بە خۆمان بوو
جیانفرانکۆ زۆلا یاریزانە ئیتاڵیەکەی پێشوو ئه‌ستێره‌ى پێشووى ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ى ڕۆناڵدۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ئه‌نجامى دا له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا ، ئه‌و وەک مارادۆنای ساڵی ١٩٨٦ یاری دەکرد و ده‌ركه‌وت ، یان دەتوانم بڵێم رۆناڵدۆ وەک ئەو مارادۆنایە بوو کە بەرامبەر بە هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتەرا لە مۆندیالی ١٩٨٦ بینرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.