دادگایه‌كی دانیمارك به‌هۆی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی سڤیل له ناوچه‌یه‌كی عێراق بڕیاری دا وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه.
ئه‌و دۆسیه‌ی له‌لایه‌ن ٢٣ هاووڵاتی عێراقی له دژی وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك تۆماركرابوو كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌وه‌ی ساڵی ٢٠٠٤ له نزیك شاری به‌سڕا له لایه‌ن سه‌ربازانی دانیماركی ده‌ستگیركرابوون راده‌ستی سه‌ربازه عێراقییه‌كان كرابوونه‌وه و له لایه‌ن سه‌ربازانی عێراقییه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراون، دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دا.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كۆپنهانگ رایگه‌یاند كه وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربازه دانیماركییه‌كان ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه راده‌ستی سه‌ربازانی عێراقی بكرێنه‌وه خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، به‌ڵام رێگرییان نه‌كردووه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئه‌و هاووڵاتییه سڤیلانه.
دادگا له بڕیاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌ربازانی دانیمارك خراپ مامه‌ڵه‌یان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی زانیوویانه مه‌ترسییان له‌سه‌ره رێگریان نه‌كردووه له مامه‌ڵه‌ی خراپی سه‌ربازانی عێراقی، بۆیه‌ش ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌ركردووه.
به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌بێت وه‌زاره‌تی به‌رگری دانیمارك به بڕی چوار هه‌زارو ٧١٦ دۆلار قه‌ره‌بووی هه‌ریه‌ك له‌و ١٨ هاووڵاتییه عێراقیه بكاته‌وه.
پارێزه‌ری هاووڵاتییه عێراقییه‌كان، كریستیان هارڵانگ بڕیاره‌كه‌ی دادگای به‌سه‌ركه‌وتن له‌قه‌ڵه‌م دا و رایگه‌یاند پێویسته وڵاتانی خۆرئاوا بزانن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كان ره‌چاوی مافه‌كانی مرۆڤیش بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.