Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:22

عەمار حەکیم: په‌رله‌مانی عێراق قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردووە و هەنگاوی هەڕەمەکی ناوە

سێ پێشنیازی بۆ چارەسەری قەیرانەکە خستەڕوو
کوردستان TV
100%

سەرۆکی رەوتی حیکمە لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و کاردانەوەکان رایدەگەیێنێ، پەرلەمانی عێراق لەجیاتی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو خەریکە کێشەکان قوڵتردەکاتەوە.

عەمار حەکیم لە وتاری نوێژی جەژن کە ئەمڕۆ لە ناوچە شیعییەکانی عێراق بەرێوەچوو، گوتی پەرلەمانی عێراق بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن کە گومانی نادەستووریبوونی لەسەرە، قەیرانەکەی ئاڵۆزتر کردووە و هەنگاوی هەڕەمەکی ناوە.

سێ پێشنیازی بۆ چارەسەری قەیرانەکە خستەڕوو کە بریتین لە:

یەکەم ـ هەڵوەشاندنەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە
دووەم ـ بەراوردکردنی لەسەدا 10ی دەنگەکان لە ڕێی دەستەی دادوەرییەوە
سێهەم ـ لێپرسینەوە لەو کەسانەی تێوەگلاون لە بەئامانجگرتنی خاوێنی هەڵبژاردنەکان، هەرکەسێک بن.

حەکیم رایگەیاند: عێراق بە قۆناخێکی سەختدا گوزەردەکات و پێویستە هەمووان بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکاندا بکەین.

رۆژی 12ی ئایاری مانگی رابردوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای ئاشکراکردنی ئەنجامەکانیش کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە کە خەریکە دۆخەکە بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار بڕوات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.