Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 12:25

به‌ڤیدیۆ له‌مۆندیالى 2018ى رووسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و ئایسله‌ندا یه‌کسان بوون

له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م
کوردستان TV
100%


كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا له‌میانى یاریه‌كانى جامى جیهانى له‌ كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و ئایسله‌ندا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ ، ئه‌نجامى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ،  له‌سه‌ره‌تا ئه‌گوێڕۆ  له‌خوله‌كى 19 ى تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ گۆلى بۆ ئه‌رجه‌نتین تۆمار كرد ، له‌دوای چوار خوله‌كى دوای ئه‌م گۆله‌ ئایسله‌ندا گۆلى یه‌كسانى له‌ڕێگاى یاریزان ئەلفرێد فینبۆگاسۆن تۆمار كرد 
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ یاریه‌كه‌یان به‌كۆتا هێنا به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا و هه‌ریه‌كه‌ و به‌خاڵێك  یاریگای جێهێشت . 

له‌یاریه‌كه‌  لە خولەکی 64  میسى لێدانێكى سزاى له‌ده‌ست دا ، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆمارى گۆل تابتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار بكات و وه‌سه‌ركه‌وتووبن له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ 

 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.