Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:28

ساڵانە 200 هەزار هیندی بە هۆی نەبوونی ئاوی گونجاو گیان لە دەستدەدەن

لە ساڵانی داهاتوو بەرەو خراپتر دەچێت
کوردستان TV
100%


بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەرێکی توێژینەوە، وڵاتی هیندستان رووبەڕووی دژوارترین قەیرانی ئاو دەبێتەوە لە مێژوودا.

ناوەندی بیرکردنەوەی نیتی ئایۆگ بە پشتبەستن بە داتا و زانیارییەکانی سەرچاوەکانی ئاو لە 24 ویلایەتی وڵاتەکە لە کۆی 29 ویلایەت، ئەوەی ئاشکراکردووە "قەیرانی ئاو لە هیندستان لە ساڵانی داهاتوودا بەرەو خراپتر دەچێت.

ناوەندەکە ئاگاداری داوە، ئەگەری زۆرە 21 شاری هیندستان تا ساڵی 2020 ئاوی ژێر زەوییان نەمێنێت سەرەڕای بەردەوامی خواستی هاوڵاتیان لەسەر ئاو.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئێستادا 600 ملیۆن هیندی  رووبەروووی ئاستێکی لە رادەبەدەری کەمئاوی بوونەتەوە، دەشڵیت: ساڵانە 200 هەزار هیندی بە هۆی نەبوونی ئاوی گونجاو بۆ خواردنەوە گیان لە دەستدەدەن.

 

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.