ئاستی به‌رهه‌مێهنانی نه‌وتی كێڵگه‌ی گه‌رمیان بۆ 23 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه به‌رزده‌بێته‌وه و دةلَيَت: چه‌ند رێكه‌وتنێكی له‌م بواره‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.
كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی له راگه‌یاندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌رمیان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رزبۆته‌وه بۆ 23 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه كه یه‌كسانه به سێ هه‌زار و سه‌د تۆن نه‌وت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه بۆ كاری كۆمپانیاكه له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه ئامانجیانه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی گه‌رمیان بۆ یه‌ك ملیۆن تۆن نه‌وتی رۆژانه به‌رزبكه‌نه‌وه.
كۆمپانیای گازپرۆمی ڕووسی كاری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز له كێڵگه‌كانی گه‌رمیان و قەڵادزێ و پیرەمەگروون له سنوری پارێزگای سلێمانی ئه‌نجام ده‌دات و چه‌ند رێكه‌وتنێكی له‌م بواره‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.