Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:32

به‌هۆی رووداوێکی هاتووچۆ له‌ مۆسکۆ 8 که‌س بوونه‌ قوربانی

تاكسی به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵك ده‌كه‌وێت
کوردستان TV
100%


ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، خۆی به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا كێشا و به‌و هۆیه‌وه‌ 8 كه‌س برینداربوونه‌.

ئۆتۆمبیلیکی تاکسی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا ژمارەیەک خەڵکی کرد بەژێرەوە و لە ئاکامدا هەشت کەس بریندار بوون کە لەناویاندا چەند گەشتیارێکی مەکسیکی تیایە.

دوای رووداوەکەش شۆفێری تاکسیەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی مۆسکۆوە دەستگیرکراوە و ئەوەش ئاشکراکراوە کە شۆفێرەکە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی قرگیزیە.

له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ و برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.