Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:49

نهێنییه‌کانی پشت رێککه‌وتنه‌که‌ی سه‌درو عامری ئاشکرا کرا

رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ رێگه‌گرتن بووه‌
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی نهێنی پشت په‌رده‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌درو عامری ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ رێگه‌گرتن بووه‌ له‌ كوده‌تای سه‌ر ئه‌نجانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ داوایان ده‌كرد هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 17-6-2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی نزیك ، نهێنی پشت په‌رده‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در،رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درو هاوپه‌یمانی فه‌تح، به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، ئه‌مینداری رێخكراوی به‌در ئاشكرا كرد.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌و سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ی نێوان سائیرون و فه‌تح بۆ رێگه‌گرتن بووه‌ له‌كوده‌تای سه‌ر ئه‌نجانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ داوایان ده‌كرد ،هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێنه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.