Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 14:56

به‌ڤیدیۆ.. له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا کرواتیا له‌ نێجیریای برده‌وه‌

له‌ كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌  16 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا و نێجیریا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ .   

كرواتیا له‌ده‌ستپێكى یاریه‌كه‌وه‌ له‌تایمى یه‌كه‌م  به‌به‌هێزیه‌وه‌ به‌دیار كه‌وت و به‌هۆى ئه‌و فشاره‌ى خستبویه‌ سه‌ر نێجیریا  یاریزان ئاتیبۆ له‌خوله‌كى 32 به‌هه‌ڵه‌ گۆلێكى له‌خۆیان تۆمار كرد له‌به‌رژه‌وه‌ندى كرواتیا .

له‌تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ لۆكا مۆدریچ توانى له‌ڕێگاى لێدانى سزاوه‌ له‌خوله‌كى 71 گۆلى دووه‌م بۆ هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا تۆمار بكات 

به‌م شێوه‌یه‌ كرواتیا یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل نێجیریا به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى دووگۆلى بێ به‌رامبه‌ر . 

هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیا له‌ریزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌م له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ له‌یه‌كه‌م یاری توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ 


ریزبەندی کۆڵەی چوارەم

١ - کرواتیا    3  خاڵ 

٢ - ئەرجەنتین   1 خاڵ 

٣ - ئایسلەندا   1 خاڵ 

٤ - نەیجیریا   0 خاڵ 

 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.