Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:32

 ده‌وڵه‌تی یاسا: تا ئێستا مالکی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کاندید نه‌کردووه‌

نابێ هێلی سوور له‌ سه‌ر كاندیدی هیچ حزبێك هه‌بێ
کوردستان TV
100%

له‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌درو  عامری نراوه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ دوورخستنه‌وه‌ی حیزبی ده‌عوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌كه‌ن.

عه‌بدولسه‌لام، مالكی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، به‌ رۆژانامه‌ی عه‌ره‌بی جدید-ی راگه‌یاندووه‌، مافی هه‌موو حزبێكه‌ كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌بێ، ناشبێ هێلی سوور له‌ سه‌ر كاندیدی هیچ حزبێك هه‌بێ، به‌تایبه‌تی حیزبی ده‌عوه‌.

ده‌شڵێت: نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساو ئه‌مینداری گشتی حیزبی ده‌عوه‌، تا ئێستا خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید نه‌كردووه‌، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كاندید ده‌كات و هێلی سووریشمان له‌سه‌ر كاندیدكردنی كه‌سدا نییه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.