سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئێستای عێراق، هۆشداری له له تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی شاری به‌غدا ده‌دات.
حاكم زاملی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: هه‌ندێك له حیزبه‌كان چه‌ند باره‌گایه‌كیان بۆ ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان له نێو به‌غدای پایته‌خت كردۆته‌وه‌و رۆژانه‌ش هه‌رخه‌ریكی بازرگانی كردنن.
زاملی هۆشداریشدا كه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی كاتی كۆتایی هاتنی ته‌مه‌نی حكومه‌تی ئێستای عێراق له‌وانه‌یه بارودۆخی ئه‌منی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌یاسا ده‌رچوون و چه‌ك و پاره‌یان هه‌یه، تێكبچێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌غدا یه‌كێك له‌و شارانه‌یه كه زۆرترین رێژه‌ی چه‌ك و ناسنامه‌ی ساخته‌ی تێدا بڵاوبۆته‌وه و هه‌ندێك كاروانی سه‌ربازیش كه به نێو شاردا ده‌سوورێنه‌وه ، ئۆتۆمبێڵه‌كانیان هچ تابلۆیه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر نییه.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری داواشی له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، چیدیكه رێگا به‌و لایه‌نانه نه‌دات ، باره‌گای سه‌ربازی له نێو به‌غدا بكه‌نه‌وه‌و حكومه‌ت كۆنترۆڵی ئه‌و باره‌گایانه بكات و چه‌ك ته‌نها له ده‌ست پیاوانی ده‌وڵه‌تدا بێت.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد پۆست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.