له‌كاتێكدا جامى جیهانى 2018 له‌یازده‌ى شارى وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، دوێنێ شه‌ممه 16 ى حوزه‌یرانى 2018 ، لە یه‌كێك له شەقامەکانی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، خۆی به‌ناو ئاپۆرای خه‌ڵكدا كێشا و به‌و هۆیه‌وه 8 كه‌س برینداربوونه.
ئۆتۆمبیلیکی تاکسی لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا ژمارەیەک خەڵکی کرد بەژێرەوە و لە ئاکامدا هەشت کەس بریندار بوون کە لەناویاندا چەند گەشتیارێکی مەکسیکی تیایە.
دوای رووداوەکەش شۆفێری تاکسیەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی مۆسکۆوە دەستگیرکراوە و ئەوەش ئاشکراکراوە کە شۆفێرەکە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێریی قرگیزیە.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه ده‌ستیپێكردووه و برینداره‌كانیش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.