Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 14:47

مارادۆنا: نه‌مده‌زانی جگه‌ره‌کێشان له‌ یاریگادا ڕێگه‌‌ پێدراو نییه‌

داواى لێبوردن ده‌كه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژی شه‌ممه‌ ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین و ئایسله‌ندا ، دیگۆ ئارماندۆ ماراندۆنا ئه‌ستێره‌ى دیاری پێشووى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین كه‌ئاماده‌یی بینینى یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بوو ،  له‌كاتى یاریدا جگه‌ره‌ى كێشاوه‌ و میدیاكانیش زومى كامیراكه‌یان خستوه‌ته‌ سه‌ر  مارادۆنا كه‌په‌یوه‌ست نیه‌ به‌بڕیاره‌كانى فیفاوه‌ له‌كاتێك ڕاگه‌یاندراوه‌ جگه‌ره‌ كێشان له‌نێو یاریگادا ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ . 


ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ى حوزه‌یرانى 2018 ، مارادۆنا له‌هه‌ژمارى خۆی له‌ئینستگرام ڕایگه‌یاند ،  داواى لێبوردن  ده‌كه‌م  له‌سه‌ر جگه‌ره‌ كێشانم له‌یاریگادا له‌یاریه‌كه‌ى دوێنێدا  ، ڕاشیگه‌یاند له‌یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌م  هه‌ستم   به‌ قه‌له‌قی و دودڵی كردووه‌ به‌ تایبه‌ت كاتێك مێسی به‌ پێناڵتی گۆڵه‌كه‌ی نه‌كرد زۆر نیگه‌ران بووم .

مارادۆنا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت یه‌كسان بوونى ئه‌رجه‌نتین له‌یاریه‌كه‌ى دوێنێ  ڕۆژێكی سه‌ختبوو كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌م  له‌ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتندا به‌م شێوه‌یه‌ بینرا ، ڕاستییه‌كه‌شی نه‌م ده‌زانی كه‌ جگه‌ره‌ كێشان ڕێگه‌‌ پێدراو نیه‌.

jgara


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.