Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 07:25

لە فێستیڤاڵێکی هونەری لە ئەمریکا 20 که‌س برینداربوون

دوو کەس تەقەیان کردووە
کوردستان TV
100%


لە فێستیڤاڵێكی هونەری لە ویلایەتی نیوجێرسیی ئەمریکا تەقە کرا، لەئەنجامدا 20 کەس بریندار بوون کە بەشی زۆریان گوللـەیان بەرکەوتووە.

ئەنجێلۆ ئۆنفۆری، داواکاری گشتی لە نیوجێرسی ئاشكرایكرد كه‌ روداوه‌كه‌ له‌ فیستیڤاڵێكی هونەریدا رودیاوه‌ و گوتی: 16 لەو 20 کەسەی بریندار بوون، لەژێر چارەسەری پزیشکیدان و زۆربه‌شیان گولـله‌یان به‌ركه‌وتووه‌.

بەوتەی  داواکاری گشتییی ولایه‌ته‌ نیوجێرسیلەنێو فیستیڤاڵەکەدا کە بۆنەیەکی هونەریی قەرەباڵخ بووە، دوو کەس تەقەیان کردووە، یەکێک لەوان پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ بووە و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ کوژراوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.