خانمه گۆرانیبێّژی شاری كه‌ركوك " لانه زه‌نگه‌نه " كه نیشته‌جێی ئه‌ورووپایه له ئێستادا ،گۆرانییه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی " جوانییه‌كه‌ت " بڵاوكرده‌وه .
گۆرانی جوانییه‌كه‌ت له تێكستی " هێمن حه‌مید " ه و ئاوازه‌كه‌شی له لایه‌ن " ئاگرین دلشاد " ئاماده‌كراوه و له شاری هه‌ولێر له ستۆدیۆی هه‌ڵكه‌وت زاهیر " ئه‌م گۆرانییه تۆمار كراوه ، ئه‌م گۆرانییه ته‌نیا به شێوه‌ی ده‌نگ له نێو ماڵپه‌ری " یوتیوب " بڵاوكراوه‌ته‌وه .
لانه خه‌لكی شاری كه‌ركوكه به‌ڵام له ئه‌ورووپا گه‌وره بووه ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه ، ساڵی پار دواترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی له ژێر ناوی " چۆپییه‌كه‌ت " بڵاوكرده‌وه كه له ژماره‌یه‌ك له گۆرانییه‌كانی " نوری گه‌رمیانی " پێكهاتبوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.