Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:20

تۆیا مای نوێترین گۆرانی شینۆ حه‌مییه‌

كاروان میسكی كاری ده‌رهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی رۆژئاوای كوردستان " شینۆ حه‌می " به‌ ناوی " تۆیا مای " نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  چه‌ند مانگێك به‌ر له‌ ئێستا به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی به‌ ناوی " تۆیا مای " كلیپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

تێكست و ئاوازی ئه‌م گۆرانییه‌ له‌ لایه‌ن " شه‌ماڵ بریفكانی " ئاماده‌كراوه‌ و " كاروان میسكی " ش كاری ده‌رهێنانی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ .

شینۆ خه‌لكی شاری حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستانه‌ ، خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژین و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.