Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:24

هه‌ڤال ئیبراهیم ئه‌لبوومێکی نوێی ئاماده‌یه‌

وه‌ره‌ وه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه‌ تازه‌یه‌ .
کوردستان TV
100%


به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ، هونه‌مه‌ندی كورد "هه‌ڤاڵ ئیبراهیم " گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ ناوی " وه‌ره‌ وه‌ره‌ " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

تێكست و ئاوازی گۆرانی " وه‌ره‌ وه‌ره‌ " فۆلكلۆره‌ ، به‌ڵام هه‌ڤاڵ به‌ ستایلێكی نوێ و تازه‌ دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ شاری هه‌ولێر كاری كلیپكردنی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ یبراهیم ،دوای چه‌ند ساڵێك له‌ نه‌بوون و بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری ، له‌ ێستادا ئه‌لبوومێكی تازه‌ی ئاماده‌یه‌ و سه‌رجه‌م كاره‌كانی به‌ كۆتا هاتوون و بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاوی بكاته‌وه‌ ، گۆرانی " وه‌ره‌ وه‌ره‌ " یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه‌ تازه‌یه‌ .

جێی باسه‌ ، هه‌ڤاڵ له‌ ئێستادا له‌ شاری هه‌ولێر ستۆدیۆییه‌كی  تۆماركردنی گۆرانی دامه‌زراندووه‌ و میوزیك و گۆرانی بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ تۆمار ده‌كات .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.