گۆرانیبێژی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " عه‌زیز وه‌یسی " له گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی بیانی سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كی تازه‌یه.
وه‌یسی ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا له گه‌ل گرووپێكی به ئه‌زموون سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و تۆماركردنی كلیپێكه به سێ زمان ،وتیشی هه‌ریه‌ك له گۆرانیبێژانی هیندی " وه‌حیدی عه‌بدولڵای " و گۆرانیبێژی باشووری ئێران " كه‌یوان عه‌لی محه‌مه‌دی " به دوو زمانی جیاواز و ناوبراو خۆیشی به زمانی كوردی ئه‌م كلیپه‌یان تۆماركردووه .
ئه‌م گۆرانییه به زمانی كوردی و زاراوی فارسی باشووری و زمانی هیندیی به ناوی " كورهندیی " تۆماركراوه ، گرووپی رووناك له تاران كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه ئه‌نجامداوه و كاری وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانیش لایه‌ن " ناسری حه‌یده‌ری " له تاران بۆ كراوه .
جگه له‌م كلیپه " عه‌زیز وه‌یسی " كار بۆ 3 كلیپی دیكه ده‌كات و به‌م نزیكانه بلاویان ده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.