ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه له‌كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌مى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و سویسرا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌دوای یاریه‌كه مارسیلۆ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌م شێوه‌یه بۆ میدیاكان لێدوانى دا له‌سه‌ر فیفا و گۆله‌كه‌ى سویسرا و ته‌كنه‌لۆژیاى ڤدیۆیی له‌جامى جیهان
مارسیلۆ : من نازانم تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی بۆچی باشە ، كه‌دانراوه بۆچى به‌كاری ناهێنن ، ئەگەر بۆ حاڵەتێکی وەک گۆڵەکەی هه‌ڵبژارده‌ى سویسرا سەیر نەکرێت ئەی بۆچی دانراوە و باسى ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه ده‌كرێت و كه‌سته‌م له‌هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ناكرێت.
مارسیلۆ ڕاشیگه‌یاند ، دڵنیام ئه‌گەر ناوبژیوان سەیری ئەو گرتەیەی بکردبایه گۆڵەکەی سویسرا رەتدەکرایهوه ، تەکنەلۆژیای VAR ھەر بۆ قسە دانراوە گه‌ر مەبەستیان بێت بەکاری دێنن گه‌رنا وه‌كو نه‌بوو سەیری دەکەن .
كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ڕاشیگه‌یاند ، هه‌ڵبژارده‌كه‌مان 2 یاری دیكه‌ى له‌به‌رده‌م ماوه ده‌توانین به‌دیار كه‌وین به‌شێوه‌یه‌كى باشتر له‌پێناو براوه‌بوون و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو ده‌جه‌نگین .
مارسیلۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامى یاریان له‌گه‌ل سویسرا كهبهیهكسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ڕایگه‌یاند ، ھەندێک پێیان وایە ئەنجامی یەکسان بون خراپ بێت بەڵام من پێم وانییە لەوانە لە کۆتایی ئەو یەکسان بونە سودی ھەبێ
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.