Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 16:26

پێگەی ئۆلێی ئەرجەنتینی کریستیانۆ بزنه‌ و میسیش باشترین یاریزانی جیھانە

له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


پێگەی ئۆلێی ئەرجەنتینی ، کریستیانۆ رۆناڵدۆی  بە بزن  ده‌شوبهێنێت و سوكایه‌تى به‌و یاریزانه‌ ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ر  میسی وه‌ك  باشترین یاریزانی جیھان ناوى هێناوه‌

پێگه‌كه‌ له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆی بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ و به‌م شێوه‌یه‌ى كه‌ناوى هێناوه‌ وه‌سفى ڕۆناڵدۆى پورتوگالى كردووه‌ ، وه‌میسیش به‌باشترین یاریزانى جیهان ئه‌ژمار ده‌كات 


ڕۆناڵدۆى پورتوگالى له‌به‌شدارى له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌كه‌ى له‌یه‌كه‌م یاریان له‌جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌به‌رامبه‌رئیسپانیا  توانى ئاستێكى به‌رز نیشان بدات و له‌یاریه‌كه‌ به‌دیار كه‌وت و به‌فریاى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كه‌وت كه‌توانى هاتریك له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا تۆمار بكات و ڕزگاری كردن له‌شكست 


میسى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى  له‌جامى جیهانى 2018 له‌یه‌كه‌م یاریان له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا دوچاری یه‌كسان بوون هاتن به‌ئه‌نجامى گۆلێك بۆهه‌ردوو ، له‌و یاریه‌دا میسى   هیچ گۆلێكى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى تۆمار نه‌كرد و كه‌بتوانێ له‌یه‌كه‌م یاری سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌ده‌ست بهێنێت  . 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.