رۆژنامه‌ی قودسی ئه‌لعه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه له یه‌كێك له كه‌مپی ئاواره‌كان له باشووری موسڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و له ئاكامدا نۆ پۆلیس برینداربوون.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌شڵێن: رووبه‌رووبوونه‌وه‌كه له كاتێكدا بووه كه فه‌رمانبه‌رێكی كه‌مپه‌كه به ئۆتۆمبێڵ منداڵێكی سێ ساڵانی شێلاوه‌و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه،دوای رووداوه‌كه‌ش هێزه‌كانی پۆلیس شوفێره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڵام كه‌سوكاری قوربانییه‌كه داوایان له پۆلیس كردووه ئه‌و كه‌سه‌یان راده‌ست بكه‌نه‌وه كه كوره‌كه‌ی ئه‌وانی كوشتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی پۆلیس داوای كه‌سوكاری قوربانییه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌و ئه‌وانیش هێرشیان كردۆته سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و نۆ پۆلیس برینداربوون.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كردووه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.