Erbil 38°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 23:28

 به‌ وێنه‌.. له‌سۆران نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی سه‌یرو ده‌گمه‌ن ئه‌نجامدرا

درێژی ریخۆڵه‌ كوێره‌ی ئاسایی هه‌موو مرۆڤێك له‌ نێوان (5 – 12) سه‌نتیمه‌تردایه‌و
کوردستان TV
100%

زۆر جار ئێمه‌مان وامان بیستووه‌  له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تی سك هێشان مرۆڤ راسته‌وخۆ نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌ كوێره‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ سك هێشان رزگاری ده‌بێت.

درێژی ریخۆڵه‌ كوێره‌ی ئاسایی هه‌موو مرۆڤێك له‌ نێوان (5 – 12) سه‌نتیمه‌تردایه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی له‌ئه‌ستۆدایه‌و به‌پێی توێژینه‌وه‌كان به‌ هه‌زاران به‌كتریای سوودبه‌خش له‌ نێو ریخۆڵه‌ كوێره‌ هه‌ن و ده‌توانن مرۆڤ له‌ نه‌خۆشی كولێراو دیزنتاریا بپارێزن.

 شایانی باسه‌  له‌شاری سۆران و له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی گشتی (د. هێدی حه‌سه‌ن) پسپۆری نه‌شته‌رگه‌ری گشتی نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆڵه‌ كوێره‌ی بۆ نه‌خۆشێك كردووه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی (22) سه‌نتیمه‌تر بووه‌، ئه‌وه‌ش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌نه‌، چونكه‌ درێژییه‌كه‌ی نا ئاسایی بووه‌،دكتۆره‌كان زۆریان لا سه‌یر بوو ریخۆڵه‌ كوێره‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ درێژ بێت.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.