Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 08:12

تره‌مپ فه‌رمانی درووستکردنی هێزێکی سه‌ربازی به‌ناوی بۆشایی ئاسمانی ده‌رکرد

تره‌مپ: ته‌نها شوێنێك كه‌ هێزی ئه‌مریكی لێ نه‌بێت بۆشایی ئاسمانه‌
تره‌مپ فه‌رمانی درووستكردنی هێزێكی سه‌ربازی به‌ناوی بۆشایی ئاسمانی ده‌ركرد
کوردستان TV
100%

ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فه‌رمانی به‌ وه‌زراه‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ كه‌ هێزێكی تایبه‌ت له‌ ژێر ناونیشانی هێزی سه‌ربازی بۆشایی ئاسمانی پێك بێنێت. 

تره‌مپ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ‌گه‌ر ره‌خنه‌ له‌ نه‌توانینی پاراستنی ئاسایشی ئه‌مریكا بگیردرێت، ته‌نها شوێنێك كه‌ هێزی ئه‌مریكی لێ نه‌بێت ئه‌وه‌ بۆشایی ئاسمانه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئێمه‌ له‌ بۆشایی ئاسمانیش باڵاده‌ست بین. 

به‌ گوته‌ی تره‌مپ هێزی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌ شه‌شه‌م هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی. 

هه‌روه‌ها سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا ئاشكرای كرد ئامانجیانه‌ له‌ بۆشایی ئاسماندا، ببنه‌ وڵاتی رێبه‌ر و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ نایانه‌وێت رووسیا و چین به‌ر ئه‌وان ئه‌و هێزه‌ دروست بكه‌ن.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.