Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 07:42

ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە گه‌رمیان بۆ 75 هه‌زار تۆن که‌میکردووه‌

بەھۆی دواکەوتنی ڕێژه‌ی ته‌واوی باران بارین له‌ كاتی خۆیدا
کوردستان TV
#7 #8
100%

ئه‌مساڵ ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم لە سنووری گەرمیاندا بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، کەمی کردووە .

شادیە حوسێن، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مساڵ ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە، بەھۆی دواکەوتنی ڕێژه‌ی ته‌واوی باران بارین له‌ كاتی خۆیدا، چونكه‌ زۆری بارانبارین لەکاتی پێگەیشتنی بەرھەمی جووتیاراندا بووه‌، به‌مه‌ش زیانێکی زۆری بە بەرھەمەکانیان گەیاندووە".

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ده‌شڵێت "به‌ گوێره‌ی پێشبینییەکانی ئێمە، ساڵی ڕابردوو ئاستی بەرھەمھێنانی گەنم 150 بۆ 200 ھەزار تۆن بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لەمساڵدا کەمی کردووە بۆ 75 ھەزار تۆن".

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات "لە مانگی ئادارەوە لەھەوڵدان بۆ کردنەوەی بنکەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە گەرمیان، بەڵام دواکەوتووە، چونکە وەزارەتی بازرگانیی عێراق نه‌یویستووه‌ بنکەکە بکاتەوە، بۆیە تا ئێستا دەست نەکراوە بە وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی جووتیارانی سنوورەکە" .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.