Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:29

ئه‌مه‌ریکا فڕۆکه‌ی ئێف 35 به‌ تورکیا نافرۆشێت

تورکیا مافی ئەوەی نییە ئەو فڕۆکە پێشکەووتوە بکڕێت
ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌ی ئێف 35 به‌ توركیا نافرۆشێت
کوردستان TV
100%

کۆنگرێسی ئەمەریکا یاسای فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35ی پەسەند کرد و بەگوێرەی یاساکەش تورکیا مافی ئەوەی نییە ئەو فڕۆکە پێشکەووتوە بکڕێت .

رۆژنامەی حوڕیەتی تورکی بڵاویکردەوە، کۆنگرێسی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد و تورکیاش وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو لە لیستی ئەو وڵاتانە هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌ کە دەتوانن فڕۆکەی ئێف 35 بکڕن .

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ تورکیا بەهۆی زیندانیکردنی قەشەیەکی ئەمەریکی بەتۆمەتی تیرۆر و سوووربوونی له‌سه‌ر کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی ئێس 400ی ڕوسی مافی ئەوەی لێسەندرایەوە کە ببێتە خاوەن فڕۆکە جەنگییە پێشکەوتووەکە .

هه‌روه‌ها کۆنگرێسی ئەمەریکا کڕینی سیستەمی ئێس 400ی ڕوسی لە لایەن تورکیاوە بە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانی (ناتۆ) وەسفکرد و چەند جارێک داوای لە ئەنقەرە کردووە خۆی دووربگرێت لە کڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ مووشه‌كییه‌ .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.