Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 16:29

ئه‌کته‌رێک به‌هۆی دۆڕانی هه‌ڵبژارده‌که‌ى کۆچی دوایی کرد

له‌ته‌مه‌نی (38) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
کوردستان TV
100%


 ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ 17 - 6 - 2018 ،  (ماهیر عیسام) ئه‌كته‌ری سینه‌مایی میسری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ته‌مه‌نی (38) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌ی (ئه‌مبابه‌) ی گشتی خه‌وێندرابوو، به‌ڵام بارودۆخه‌كه‌ی خراپتر ببوو، بۆیه‌ بڕیاردرا بیگوازنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی (فوئادی گشتی)، به‌ڵام مردن بواری نه‌داو كۆچی دوایی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌مه‌راسیمێكدا ئه‌سپه‌رده‌ی خاكی بكه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌ بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی دۆڕانی میسر له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرگوای (ماهیر عیسام) زۆر خه‌می خواردوه‌و تووشی خوێن به‌ربوونی مێشكی هاتووه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.