Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا پرۆژە یاسایەکی دژی تورکیا پەسەندکرد

فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی جۆری F-35 بە تورکیا ڕادەگرێت
کوردستان TV
#13
100%


ئەنجومەنی پیرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پرۆژەیاسایەکی سەرەکی تێپەڕاند کە فرۆشتنی فرۆکەی جەنگی جۆری F-35  بە تورکیا ڕادەگرێت.

کۆنگرێسی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ پرۆژە یاسای دەسەڵاتی بەرگری نیشتمانی پەسەند کرد و تورکیاش وەک ئەوەی پێشبینی کرابوو، لە لیستی ئەو وڵاتانە هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌ کە دەتوانن فڕۆکەی ئێف-35 بکڕن، بەگوێرەی یاساکەش تورکیا مافی ئەوەی نییە ئەو فڕۆکە پێشکەووتوە بکڕێت.

بەپێی ھەواڵێکی ڕادیۆی ئازادی ئەوروپا، ئەنجومەنەکە دوێنێ شەو بەکۆی 85 دەنگی بەڵێ و 10 دەنگی دژ پرۆژەیاساکەی پەسەندکردووە. پرۆژە یاساکە فرۆشتنی فرۆکەی جۆری F-35 ی ئەمریکی بە تورکیا مەرجدارکردووە بە ڕاگرتنی کڕینی سیستمی مووشەکی ئێس 400 لەڕووسیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.