Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 19:32

حزبوڵڵا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل ده‌کات

باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆردومان كرا
کوردستان TV
100%


میلیشیای حزبوڵا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ره‌یه‌كی فراوانی شه‌ڕ له‌ دژیان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، میلیشیاكانی حزبوڵڵای عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، بۆردومانكردنی چه‌كدارانییان له‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل شتێكی له‌ ناكاو نییه‌ و به‌ گوته‌ی خۆیان، ئه‌وان سه‌رقاڵی تێكشكاندنی داعشن له‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ و ده‌ڵێن: "ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی زۆڵ به‌و كاره‌ نیگه‌رانن.

له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانییان، سوورن "له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی داعش وه‌ك چڕنووك و خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جه‌سته‌ی ئیسلام بمێنێته‌وه‌ و ببێته‌ بیانووێك بۆ ده‌ستێوه‌ردان و مانه‌وه‌یان له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تیش له‌ نزیك سنووری عێراق و سووریا.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، حزبوڵا ده‌ڵێت: هیچ گومانی تێدا نییه‌ تره‌مپی گه‌مژه‌ و نه‌تانیاهوی شێت، باش ده‌زانن شه‌هیده‌كانی دوێنێ كێ بوون؟ سه‌ر به‌ چ كولتووری و بیروڕاوه‌ڕێك و مێژووێك بوون.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، باره‌گای لیواكانی 45 و 46ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ نزیك ئه‌و ناوچه‌ سنوورییه‌ بۆردومان كران و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا میلیشیاكه‌ ده‌ڵێت: فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا به‌ دوو مووشه‌كی ئاراسته‌كراو له‌ هێزه‌ جێگیره‌كانییان داون و به‌ هۆیه‌وه‌ 22 كوژراو و 12 برینداری لێككه‌وتووه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، حه‌شدی شه‌عبی داوای روونكردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه به‌وه‌ ده‌كه‌ن، چه‌ند جارێكه‌ هێرشی له‌و شێوه‌یه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.